بارەگای بارزانی: هەرێمی كوردستان بە خوێن و فرمێسكی گەلەكەمان دروست بووە و بەو خوێن و فرمێسكانەش دەپارێزرێت

بارەگای بارزانی
بارەگای بارزانی

K24 - هەولێر:

بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، هەرێمی كوردستانی عێراق كارتۆنی نییە، بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهید و فرمێسكی هەزاران دایكە شەهیدە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (26ـی ئادار/مارسی 2023)، بارەگای بارزانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "لەبارەی ئەو لێكدانەوە بێ بنەمایانەی هەرێمی كوردستان بە كارتۆنی ناوزەد دەكەن، بە گشت لایەك رادەگەیەنین كە هەرێمی كوردستانی عێراق كارتۆنی نییە".

 لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهید و فرمێسكی هەزاران دایكە شەهیدە. هەرێمی كوردستان بە خوێن و فرمێسكی گەلەكەمان دروست بووە و، بەو خوێن و فرمێسكانەش دەپارێزرێت".

دەقی راگەیەندراوەکەی بارەگای بارزانی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

لەبارەی ئەو لێكدانەوە بێ بنەمایانەی هەرێمی كوردستان بە كارتۆنی ناوزەد دەكەن، بە گشت لایەك رادەگەیەنین كە هەرێمی كوردستانی عێراق كارتۆنی نییە، بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهید و فرمێسكی هەزاران دایكە شەهیدە. هەرێمی كوردستان بە خوێن و فرمێسكی گەلەكەمان دروست بووە و، بەو خوێن و فرمێسكانەش دەپارێزرێت.

بارەگای بارزانی

26ی ئاداری 2023