"مێسی به‌ره‌و ئینته‌ر میلان"
به گوێره‌ی نوێترین هه‌واڵی میدیایه‌كانی ئه‌ورووپا لیۆنێل مێسی نایه‌وێت له پاریس بمێنێته‌وه و یانه‌كه‌شی له نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی لیۆ سارد بووه‌ته‌وه، ئێستا نزیكبوونه‌وه‌ی مێسی له ئینته‌ر میلان بووه‌ته بابه‌تی گه‌رمی میدیایه‌كان.
پێگه‌ی كۆرێری دیلۆسپۆرتی ئیتاڵیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه لیۆنێل مێسی ده‌یه‌وێت له پاریس بڕوات، به‌ڵام نایه‌وێت ئه‌ورووپا جێبهێڵێت، یانه‌ی بارسێلۆناش به‌هۆی كێشه‌ی دارایی زه‌حمه‌ته بتوانێت ئه‌و یاریزانه بگه‌ڕێنێته‌وه، ئه‌گه‌رچی خوان لاپۆرتا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی لیۆ مێسی بۆ بارسێلۆنا بگوازێته‌وه، به‌ڵام زه‌حمه‌ته هه‌وڵه‌كانی سه‌ربگرێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه. پاریس له‌ژێر فشاری هانده‌ران ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌رداری مێسی بێت، بۆیه ئینته‌ر میلان بۆ گواستنه‌وه‌ی مێسی هاتووه‌ته سه‌رهێڵ، خاڤێر زانیتی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی ئینته‌ر میلان رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه له گرێبه‌سته‌كه‌ی مێسی ده‌بینێت، چونكه كه‌سێكی نزیكه له لیۆ مێسی.
ئینته‌ر میلان له ماوه‌ی 13 ساڵی رابردوو سێجاری دیكه بۆ گواستنه‌وه‌ی لیۆ هاتووه‌ته سه‌رهێڵ، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان ره‌نگه به پاڵپشتی بازرگانه گه‌وره‌كانی تایله‌ند كه خاوه‌نداریه‌تی یانه‌كه ده‌كه‌ن خه‌ونی گواستنه‌وه‌ی مێسی بكه‌نه راستی، به‌وپێیه‌ی مێسی بیرۆكه‌ی رۆیشتنی بۆ خولی ئه‌مریكا و یانه‌كانی سعوودیه دواخستووه و پێیوایه هێشتا زۆری ماوه له خوله گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا پێشكه‌شی بكات.