بارسێلۆنا داوای نازناوی لالیگای 1937 ده‌كات

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا داوا دەکات ناسناوی لالیگای ساڵی 1937 بە فەرمی بناسێندرێت.
لۆگۆی فه‌رمی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانیا
لۆگۆی فه‌رمی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانیا

تۆڕی هەواڵی ئی ئێس پی ئێن بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بە فەرمی هەردوو ناسناوی جامی شای ئیسپانیا ساڵی 1937ـی لێڤانتی و هەروەها 1912ـی یانەی دیپۆرتیڤۆ لاکەرۆنیای ناساند.

کارگێری یانەی بارسێلۆناش، داواکارییەکی ئامادەکردووە و دەیەوێت پێشکەشی فێدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکەی بکات، بۆ ئەوەی ناسناوی لالیگا ساڵی 1937 ئەوان بە فەرمی بانسێندرێت، کە ئەو کات ئەو ناسناوەیان هاوشێوەی یانەی لیڤانتی بەهۆی جەنگی نێوخۆیی رەتکرایەوە.

لە ساڵی 1937 تاوەکو ساڵی 1939 بۆ ماوەی سێ ساڵ بەهۆی جەنگی نێوخۆیی ئیسپانیا، خولەکان وەستێندران، هەرچەندە لەو ساڵە بارسێلۆنا ناسناوی لالیگای بردەوە، بەڵام بە بیانۆی جەنگەکە ئەو ناسناوە هەژمار نەکراوە. لە هەمان کاتدا ناسناوی جامی شای لیڤانتیش رەتکرایەوە، بەڵام دوێنێ بەفەرمی ناسناوەکە هەژمار کرا.