6 یاریزانی بایرن میونشن خیانه‌تیان له‌ ناگلیسمان كردووه‌

جۆلیان ناگلسمان راهێنه‌ری پێشووی بایرن میونشن له‌گه‌ڵ تۆماس موله‌ر
جۆلیان ناگلسمان راهێنه‌ری پێشووی بایرن میونشن له‌گه‌ڵ تۆماس موله‌ر

شه‌ش یاریزانی بایرن میونشن خیانەتیان لە ناگلیسمان کردووە و رۆڵیان هەبووە لە دوورخستنەوەی ئەو راهێنەرە ئەڵمانییە.

رۆژنامەی بێلدی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، شەش یاریزانی بایرن میونشن کودەتایان بەسەر یولیان ناگلیسماندا کردووە و ئەوان رۆڵیان هەبووە لەوەی ناگلیسمان لە پۆستی راهێنەرایەتی بایرن میونشنی ئەڵمانی دوور بخرێتەوە.

رۆژنامە ئەڵمانییەکە ئاشکرایکردووە، هەریەکە لە سێرجی گنابری، لیرۆی سانێ، سادیۆ مانێ، جواو کانسێلۆ، مانوێل نۆیەر و جەمال موسیالا لەگەڵ مانەوەی ناگلیسمان نەبوون و لەلای دەستەی کارگێڕی یانە باڤارییەکە کودەتایان لەسەر راهێنەرەکەیان کردووە.

رۆژنامە ئەڵمانییەکە راشیگەیاندووە، تۆماس مۆلەر هاوڕێیەکی نزیکی ناگلیسمان بوو، کیمیچ و گۆرێتسکاش بە ئاشکرا دژی دوورخستنەوەی راهێنەرەکەیان بوون، بەڵام نۆیەر هەر لە سەرەتاوە پەیوەندی لەگەڵ راهێنەرەکە تێکچوو، دوای ئەوەی راهێنەری گۆڵپارێزی بایرنیان دوورخستەوە پەیوەندی نێوان نۆیەر و ناگلیسمان تێکچوو.

جۆلیان ناگلسمانی ته‌مه‌ن 35 ساڵ دوای ئه‌وه‌ی له‌ هاوینی 2021 روویكرده‌ بایرن میونشن، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ له‌ كۆی 84 یاری، 60 بردنه‌وه‌، 14 به‌رامبه‌ربوون و 10 شكستی تۆمار كرد و یانه‌كه‌شی بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ گه‌یاندووه‌ته‌ قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ، به‌ڵام رۆژی هه‌ینی رابردوو به‌ فه‌رمی له‌ یانه‌ی بایرن دوورخرایه‌وه‌.

ناگلسمان له‌ كاروانی راهێنه‌رایه‌تی خۆی، نازناوێكی بۆندزلیگا و 2 نازناوی سووپه‌ری ئه‌ڵمانیای بۆ بایرن میونشن برده‌وه‌، نازناویكی بۆندزلیگای بۆ تیپی خوار ته‌مه‌ن 19 ساڵانی بۆ یانه‌ی هۆفینهایم به‌ده‌ستهێناوه‌.