یەکێتی زانایان رێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌ی دیاریكرد
K24 - هەولێر:
ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان تایبەت بە پرسی دیاریکردنی رێژە و ئەندازەی زەکات و سەرفیترەو فیدیەی رۆژووی مانگی رەمەزان کۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا دوای دیراسە و هەڵسەنگاندن و شرۆڤەی ورد و لە چوارچێوەی بنەماکانی شەریعەت و رێساکانی فیقهی ئیسلامی و لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئێستای کۆمەڵگە و موسڵمانان، پاڵپشت بە بەڵگەی دروست و زانستی، رێژەو ئەندازەی زەکات و سەرفیترەو فیدیەی بەم شێوەیەی خوارەوە دیاریکرد، یه‌كه‌م: رێژه‌ی سه‌رفیتره بۆ هه‌ر كه‌سێك (3.500) سێ هه‌زار و پێنج سه‌د دینار ده‌بێت. دووه‌م: ئه‌ندازه‌ی فیدیه‌ی به‌ڕۆژوونه‌بوون بۆ هه‌ر رۆژێك (3.500) سێ هه‌زار و پێنج سه‌د دینار ده‌بێت. سێیه‌م: ئه‌ندازه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی زه‌كاتی تیادا واجب ده‌بێت، بریتییه له (7,200,000) حه‌وت ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار دینار، واته: هه‌ركه‌سێك (حه‌وت ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار دیناری عێڕاقی )هه‌بێت و، ساڵی به‌سه‌ردا سوڕابێته‌وه، واجبه بۆهه‌ر ملیۆنێك بیست و پێنج هه‌زار دیناری عێڕاقی وەک زه‌كات بدات.