نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ 78.63 دۆلار بەرزبووەوە

نرخی نەوت
نرخی نەوت

K24 – هەولێر:

ئەگەرچی ئەمڕۆ لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ 78.63 دۆلار و نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش بۆ 73.31 دۆلار بەرز بووەتەوە، بەڵام پێوەرەکان وای نیشان دەدەن، کە نرخی نەوت نزیکە لەوەی بۆ پێنجەمین مانگ لەسەر یەک لەسەر ئاستی مانگانە دابەزین تۆماربکات.

هۆکارەکەشی بۆ مەترسییەکان لە داوکەوتنی ئابووری ئەمەریکا و هەناردەی نەوتی رووسیا دەگەڕێتەوە، کە باڵیان بەسەر بازاڕی وزەی جیهانیدا کێشاوە.

هاوکات پێشبینی دەکرێت هاوردەی نەوتی خاوی چین لەمساڵدا بە رێژەی سەدا 6.2 بۆ 540 ملیۆن تۆن بەرزبێتەوە.

تا داخستنی بازاڕەکان، دوێنێ نرخی نەوت 72.81 دۆلار بوو.