بارانبارین بەنداوەکانی سنووری گەرمیان دەبوژێنێتەوە

گەرمیان
گەرمیان

K24 – گەرمیان:

دوای سێ ساڵ لە وشکەساڵی دابەزینی ئاستی ئاوی بەنداوەکان، ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی پێشوو زۆری بارانبارین بەنداوەکانی سنووری گەرمیان دەبوژێنێتەوە.

ئەمرۆ سێشەممە (28ــی ئادار/مارســـی2023)، جەبار مەحموود، سەرپەرشتیاری بەنداوەکانی گەرمیان بە کوردستان24ـــــی راگەیاند، چوار بەنداو لە سنووری ناوچەی گەرمیان سەرڕێژ بوونە ئەوانیش پێکهاتون لە: بەنداوی کفری، بەنداوی ئاوەسپی، بەنداوی حەسەن کەنۆش و بەنداوی توڕەجار.

وشکەساڵی سێ ساڵی رابردووی گەرمیان زیانێکی زۆری بەکەرتی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری ناوچەکە گەیاندبوو، زۆری بارانبارینی ئەمساڵیش جیا لە دڵخۆشکەری ئاژەڵداران و جووتیاران، مەترسی لەسەر وشکەساڵی ساڵی ئایندەش نەهێشتوە، لە کاتێکدا ساڵانی رابردوو وشکەساڵی تەنگی بە هاوڵاتیانی گەرمیان هەڵچنیبوو.