هێمن میرانی: لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ ئەندامانی پەرلەمانی ئەڵمانیا جەختمان لە جێبەجێکردنی رێکەوتننامەی شنگال کردەوە

هێمن میرانی
هێمن میرانی

K24 - هەولێر:

بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، سەبارەت بە کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەندامانی پەرلەمانی ئەڵمانیا بە کوردستان 24ی راگەیاند، سوپاسی پەرلەمانی ئەڵمانیایان بۆ بە جینۆساید ناساندنی تاوانەکانی دژ بە ئێزدییەکان کردووه‌.

هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ بە کوردستان24ی راگەیاند، لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ ئەندامانی پەرلەمانی ئەڵمانیا، دوو پرسیار تاووتوێی بۆ کرا، یەکەمیان چۆن زەمینەسازی بکرێت بۆ گەڕانەوەی ئێزدییەکان بۆ زێدی خۆیان،  دووەم، دوای گەڕانەوەیان، چۆن زەمانەتی ئارامیان بۆ بکرێت.

میرانی هەروەها راشیگەیاند، ئێمە وەک نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ ئەندامانی پەرلەمانی ئەڵمانیا، جەختمان لە جێبەجێکردنی  خاڵەکانی رێککەوتننامەی شنگال کردەوە.