سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە سەید عەمار حەکیم دەکات

سەرۆک بارزانی
سەرۆک بارزانی

K24 - هەولێر:

بۆ کۆچی دوایی سەید سادق ئەلحەکیم، کوڕی ئایەتوڵلای عوزما محەمەد باقر ئەلحەکیم، سەرۆک بارزانی سەرەخۆشیی خۆی بە سەید عەمار حەکیم راگەیاند.

باره‌گای بارزانی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ تێیدا هاتووه‌: "ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 29ی ئاداری 2023 سەرۆک مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە سەید عەمار حەکیم بۆ کۆچی دوایی سەید سادق حەکیم کوڕی ئایەتوڵڵا عوزما محەمەد باقر حەکیم راگەیاند".