ئەمەریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات دەستبەجێ رووسیا جێبهێڵن

K24 – هەولێر:

دوای دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسێکی ئەمەریکی لە رووسیا، واشنتن داوا لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات دەستبەجێ ئەو وڵاتە جێبهێڵن.

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، هاووڵاتیانی وڵاتەکەی لە رووسیا لەژێر مەترسیدارن و داوایان لێدەکەین دەستبەجێ رووسیا جێبهێڵن.

ئاشکراشی دەکات، سەرکۆنەی هەوڵەکانی کریملن بۆ سزادان و سەرکوتکردنی رۆژنامەنووسان و دەنگی کۆمەڵگە دەکەین.

هەروەها نیگەرانی حکومەتی وڵاتەکەی لە دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسێکی ئەمریکی لەلایەن هەواڵگری رووسیا دەربڕی و جەختیکردەوە، هەوڵدەدەین خزمەتگوزاری کونسوڵخانەکەمان و پێداویستییەکان بۆ هاووڵاتییە دەستگیرکراوەکەی ئەمریکا لە رووسیا دەستەبەر بکەین.