ئایا هەموو هاووڵاتییەکی عێراقی رۆژانە پێویستی بە خواردنی کەبابە؟

کەباب
کەباب

K24 - هەولێر:

دوو رۆژ لەمەوبەر لێدوانێک بەناوی (کۆمەڵەی زانستی خۆراک) لە عێراق بڵاوبووەوە، کە تێیدا باس لەوە کرابوو، هەموو هاووڵاتییەکی عێراقی رۆژانە پێویستی بە خواردنی شیشێك یان دوو شیش کەبابە.

لێدوانەکە هەر زوو لە میدیا عێراقییەکان و بەشێك لە میدیا کوردییەکان بەوجۆرە بڵاوبوویەوە، بەڵام لەراستیدا بەوشێوەیە نییە و بابەتەکە بەلاڕێدا براوە.

لێدوانەکە لەلایەن دکتۆر سەنەد ئەلفەحام ئەلئەعرەجی، سەرۆکی کۆمەڵەی زانستی خۆراک لە عێراق دراوە، ئەو دکتۆرە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵێکی تەلەڤزیۆنی باسی لە پێویستی خۆراکی رۆژانەی تاکەکەس کردووە و ئاماژەی بەوەداوە، بڕی پێویستی پرۆتین بۆ هەر هاوڵاتییەک 35 تا 70 گرامە.

دکتۆر سەنەد ئەلفەحام گوتیشی، "خەڵکی لەو پێوانەکردنەی پرۆتین تێناگەن"، هەربۆیە نموونەکەی بە خواردنی کەباب هێنایەوە.

واتە لێدوانەکە باس لە ئەو بڕە پرۆتینەی جەستەی مرۆڤ دەکات کە پێویستی پێیەتی و لە رێگەی گۆشتەوە دابین دەکرێت، بۆیە نموونەی خواردنی "کەباب"ی هێنایەوە، ئامانج لە لێدوانەکەش ئەوە نییە هاووڵاتی ژەمێکی "کەباب" بخوات، وەک چۆن سەرەتا بەوجۆرە بڵاوبووەوە.

نموونەی لێدوانە ناڕاستەکە..

.
.