هیندستان.. به‌هۆی داڕمانی زه‌وی په‌رستگایه‌ك 35 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
K24 – هەولێر:
به‌رپرسێكی ناوخۆیی هیندستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی داڕمانی زه‌وی په‌رستگایه‌ك گیانیان له‌ده‌ستدا، گه‌یشته 35 كه‌س.
ئه‌و به‌رپرسەی هیندستان راشیگه‌یاند، 35 كه‌س به‌هۆی داڕمانی زه‌وی په‌رستگایه‌ك گیانیان له‌ده‌ستدا، تا ئێستاش پرۆسه‌ی رزگاركردن به‌رده‌وامه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، به‌هۆی بوونی بیرێك لە پەرستگایەکه‌وه هه‌روه‌ها رووكردنی خه‌ڵكێكی زۆر بۆ ئه‌وێ، ئه‌و رووداوه روویداوه.
له‌مباره‌یه‌وه ناروتام میشیرا وه‌زیری ناوخۆی ویلایه‌تی مادیا برادیش له هیندستان رایگه‌یاند، ته‌رمی 11 كه‌س له بیره‌كه ده‌رهێندراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌باره‌ی رووداوه‌كه ده‌ستیپێكرد.