ئەمەریکا فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی بە وەبەرهێنەرە چینییەکان قەدەغەدەکات

كاپیتۆڵ.. باڵه‌خانه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا له‌ واشنتنی پایته‌خت
كاپیتۆڵ.. باڵه‌خانه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا له‌ واشنتنی پایته‌خت

K24 - هەولێر:

هەردوو پارتی کۆمارییەکان و دیموکراتەکانی ئەمەریکا رێککەوتن لەسەر دەرکردنی پرۆژەیە یاسایەک بۆ پاراستنی ژێرخانی کشتوکاڵی ئەمەریکا ئەویش لەرێگەی قەدەغەکردنی فرۆشتنی زەوییە کشتوکاڵییەکان بە وەبەرهێنەرە چینییەکان.

بەشێک لە سیناتۆرەکانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکاش کار لەسەر ئەوە دەکەن بە یاسای فرۆشتنی هەر جۆرە زەوییەک بە وەبەرهێنەرە چینییەکان قەدەغە بکرێت.

ئەو سیناتۆرانە باس لەوەدەکەن، ئەو زەویانەی چینییەکان دەیکڕن سەرچاوەی سەرەکی ماددەی ئیسانۆڵ و دیزڵن کە بە شادەماری ئابووری بەشێک لە ویلایەتەکانی ئەمەریکا دادەنرێت.