کەشتییەکی نەوت هەڵگری دانیمارکی دوای دیارنه‌مانی دۆزرایه‌وه‌

کەشتییەکی نەوت هەڵگری دانیمارکی دوای دیارنه‌مانی دۆزرایه‌وه‌
کەشتییەکی نەوت هەڵگری دانیمارکی دوای دیارنه‌مانی دۆزرایه‌وه‌

K24 – هەولێر:

کەشتییەکی نەوت هەڵگری دانیمارکی کە 5 رۆژ پێش ئێستا لەلایەن چەتەکانی دەریاوە رفێدنراوبوو، لە کەنداوی گینیا دۆزرایەوە.

لەو بارەیەوە مۆنجاسا رۆمەر خاوەنی کەشتییە نەوت هەڵگرە دانیماریکیەکە رایگەیاند، پاش ئەوەی کەشتیەکەیان بە 16 سەرنشینەوە لە زەریای هێمن لەلایەن چەتەکانی دەریاوە رفێندرابوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کەنداوی گینیا دۆزراوەتەوە، بەڵام بەشێک لە تیمی کەشتییە هێشتا نەدۆزراونەتەوە.

خاوەنی کەشتییە دانیمارکیەکە ئاماژەی بەوەشدا، چەتەکانی دەریا خۆیان کەشتییە نەوت هەڵگرەکەیان لە کەنداوی گینیا بەجێهێشتووە و لەگەڵ ئەوەی بەشێک لە تیمی کەشتییەکە بە تەندروستییەکی باشەوە دۆزراونەتەوە، بەڵام بەشێکی دیکەیان هێشتا نادیارن و بەردەوامن لە بەدواداگەڕانیان.