وادەی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاری دەکرێت

K24 - هەولێر

لە رووی فەلەکیەوە، پێشبینی دەکرێت مانگی رەمەزانی ئەمساڵی 2023، بیست و نۆ رۆژ بێت،  بەو پێیەش بێت 21ی نیسان یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە.

یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز لە رۆژی پێنجشەممە 23ی ئادار دەستی پێکردووە، بەگوێرەی پێشبینیەکانی فەلەکناسی، مانگی رەمەزان بۆ ماوەی 29 رۆژ بەردەوام دەبێت و لە رۆژی هەینی 21ی نیسانی 2023دا، یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە.

لە ڕووی فەلەکییەوە پێشبینی دەکرێت هیلالی مانگی شەوال لە رۆژی پێنجشەممە 29ی رەمەزانی ساڵی   1444 کۆچی لە کاتژمێر 5:14 خولەکی ئێوارە بە کاتی مەککەی موکەرەممە راستەوخۆ هەڵبێت کە دەکاتە 20ی نیسانی 2023.