سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتی رووسیا: هۆلاند و مێركڵ فێڵیان له رووسیا كرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتی رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر رووسیا هێرشی نه‌كردبا سه‌ر ئۆكرانیا، تووشی لێكه‌وته‌ی سه‌خت ده‌بووه‌وه. ده‌شڵێت: هۆلاند و مێركڵ فێڵیان له رووسیا كرد.
ڤاڵنتینا ماتڤینكۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتی رووسیا رایگه‌یاند، فرانسۆ هۆلاند سه‌رۆكی پێشووی فه‌ره‌نسا و ئه‌نجێلا مێركڵ راوێژكاری پێشووی ئه‌ڵمانیا، ماوه‌ی هه‌شت ساڵ فێڵیان له رووسیا كرد، كه باسی پابه‌ندبوونیان به رێككه‌وتنی مینسك ده‌كرد.
ئه‌و به‌رپرسه رووسییه هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌وان ئۆكرانیایان بۆ جه‌نگ ئاماده‌ده‌كرد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هیچ ده‌رچه‌یه‌كی دیكه نییه جگه له هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ له ئۆكرانیا، به پێچه‌وانه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر رووسیا ئه‌و بڕیاره‌ی نه‌دابا، لێكه‌وته‌ی زۆر خراپی لێده‌كه‌وته‌وه.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.