رێژه‌ی بارانبارین له‌ماوه‌ی 12 كاتژمێری رابردوو بڵاوكرایه‌وه‌

بارانبارین - ئه‌رشیف
بارانبارین - ئه‌رشیف

K24 – هەولێر:

لە دوێنێ (سێشەممە 11ـی نیسان/ ئێپڕێڵی 2023)ـوە، شەپۆلێکی بارانبارین سەرتاسەری هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە چەند شوێنێکیش رێژەی بارانبارینەکە بەرزبووە و بەهۆیەوە ئاو له‌ چه‌ندین شوێن كۆبووه‌ته‌وه‌ و زیانی بە ماڵ و دوکانی چەند هاووڵاتییەکیش گەیاند و مێردمنداڵێکێش بەهۆی هەورەتریشقەوە گیانی لەدەستدا.

سەبارەت بە رێژەی بارانبارین لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ (چوارشەممە 12ـی نیسان/ ئێپڕێڵی 2023) رێژە و ئاستی بارانبارینی لە شوێنە جیاجیاکان لە ماوەی کاتژمێر 9ـی بەیانی تاوەکوو  9ـی شەو بڵاوکردەوە، کە بە گوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن  زۆرترین رێژەی بارانبارین لە بارزان بووە و کەمترینیش لە خانەقین بووە.

هەروەها بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی رایدەگەیەنێت، کاریگەری بارانی بە لێزمە لە کاتژمێرەکانی داهاتوو بەردەوامی دەبێ، بەتایبەتی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان (دەڤەری پشدەر، باکووری شاری کەرکووک، پاشان لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی سلێمانی  و هەروەها زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای هەڵەبجە و گەرمیان دەگرێتەوە، بەتایبەتی لە کاتەکانی درەنگانی شەودا).

ئەمەی خوارەوەش رێژه‌ی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووی ئەمڕۆیە:

هەولێر: 22،4

پیرمام: 24،2

شەمامک: 13

خەبات: 57،7

حاجی ئۆمەران: 57

سۆران: 14

بارزان: 128،8

دهۆک: 29،1

زاخۆ: 13،1

ئاکرێ: 101،6

بامەڕنی: 59،8

کانی ماسی: 44،4

ئامێدی: 85،6

مانگیش: 28،0

سلێمانی: 27،5

چەمچەماڵ: 61

دەربەند: 17،4

دوکان: 14،8

هەڵشۆ: 19،8

بازیان: 35،2

کەرکووک: 9،2

دووز: 93،8

کەلار: 7،8

خانەقین: 6

مەیدان: 13،8

هەڵەبجە: 16،2