لە مانگی رەمەزاندا نزیکەی 20 ملیۆن کەس سەردانی مزگەوتی حەرامیان کردووە
K24 - هەولێر
لە سەرەتای مانگی رەمەزانی ئەمساڵەوە نزیکەی 20 ملیۆن کەس سەردانی مزگەوتی حەرامیان لە شاری مەککە کردووە، بەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکردووە.
سەرۆکایەتی گشتی بۆ کاروباری مزگەوتی حەرام و مزگەوتی نەبەوی لە سعوودیە رایگەیاند، ئەوانەی سەفەری عومرەیان کردووە لە سەرەتای مانگی رەمەزانەوە تا رۆژی سێشەممە، 19 ملیۆن و 608 هەزار و 573 نوێژخوێن وعومرەکار بووە، هەروەها بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری جۆراوجۆر لە مانگی رەمەزاندا، بە حاجیان و نوێژخوێنان و سەردانیکەران.
رۆژی سێشەممە، 12ی نیسان 2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی سعوودیە بەسەرپەرشتی مەلیک سەلمان بن عەبدولعەزیز کۆبووەوە، لەکۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوەی هەوڵەکانیان بە ئامانجی ئاسانکاری زیاتر بۆ زیارەتکاران ئەنجامدانی پەرستنەکانیان بە ئاسوودەیی و دڵنیاییەوە خستەڕوو.
لای خۆیەوە سەرۆکایەتی کاروباری دوو مزگەوتەکەی سعوودیە دەڵێت: لەگەڵ هاتنی دە رۆژی کۆتایی مانگی رەمەزان، هەوڵە رێکخراوەیی و کادیرە مرۆییەکانی چڕکردووەتەوە بۆ دابینکردنی بازرگانی و خزمەتگوزاری و ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی قەرەباڵغی مرۆیی، بەکارهێنانی خۆبەخشەکان بۆ خزمەتکردنی ئەوانەی دێن و باشترین خزمەتگوزارییان پێشکەش دەکەن.