وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا داوا لە رووسیا دەکات جەنگ  لە ئۆکرانیا بوەستێنێت

ئانالێنا بێیربۆك، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا / وێنه‌: AFP
ئانالێنا بێیربۆك، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا / وێنه‌: AFP

K24 – هه‌ولێر:

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا داوا لە رووسیا دەکات جەنگ  لە ئۆکرانیا بوەستێنێت.

ئانالێنا بێیربۆك، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ئەمڕۆ (هەینی 14ـی نیسان / ئێپرێڵی 2023)، لە پەکینی پایتەختی چینەوە لە میانەی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، دەمەوێت راشکاوانە ئەوە بڵێم، بۆچی تا ئێستا چین داوای راگرتنی جەنگی لە رووسیا نەکردووە، کە هاوپەیمانێکی سەرەکی ئەو وڵاتەیە.

بێیربۆک دەشڵێت: "هیچ وڵاتێک هێندەی چین کاریگەری بەسەر رووسیاوە نییە".

له‌ 24ـی شوباتی 2022، به‌ فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه‌ هه‌زاران كه‌س له‌ سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه‌ به‌رده‌وامه‌.