به‌حره‌ين ژماره‌يه‌ك تۆمه‌تبارى ئێرانى ده‌ستگيركرد

ژمارەیەك تیرۆریستیان دەستبەسەركردووە، كە لە ئێران راھێنانیان پێ كراوە، رایگەیاند، ئەو تۆمەتانەی بەحرەین دوورە لە راستییەوە و ھەوڵێكە بۆ دژایەتیكردنی ئێران.

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كاردانەوەيدا بەرامبه‌ر وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین، كە رایگەیاندبوو ژمارەیەك تیرۆریستیان دەستبەسەركردووە، كە لە ئێران راھێنانیان پێ كراوە، رایگەیاند، ئەو تۆمەتانەی بەحرەین دوورە لە راستییەوە و ھەوڵێكە بۆ دژایەتیكردنی ئێران.

بەھرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، حكوومەتی بەحرەین لەباتی ئەوەی ئەو تۆمەتانە بەردەوام رووبەڕووی ئێران بكاتەوە، با كێشە ناوخۆییەكانی وڵاتەكەیان چارەسەر بكات، ئەو ھەواڵانەشی رەتكردەوە كە باسیان لە پەیوەندی ئێران و راھێنانی گرووپە تیرۆریستییەكان لە بەحرەین دەكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرایكردووە، كە چەندین تیرۆریستیان دەستبەسەركردووە، كە ویستوویانە لە شوێنە قەرەباڵغەكانی ئەو وڵاتە تەقینەوە ئەنجام بدەن و ئێرانی بە راھێنانی ئەو گرووپە تیرۆریستییانە تۆمەتبار كرد.