بن عه‌لى يه‌ڵدرم: دڵنياين له‌گه‌ڵ حكومه‌تى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌گه‌ينه رێككه‌وتن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى نوێى توركيا بن عه‌لى يه‌ڵدرم رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى دڵنيايه له ئاساييكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له وڵاتانى عێراق و سووريا و ئه‌و دوو وڵاته پێويستييان به سه‌قامگيرى هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كانيان له دژى تيرۆر سه‌ركه‌وتوو بێت.
بن عه‌لى يه‌ڵدرم له وته‌يه‌كدا كه راسته‌وخۆ كه‌ناڵه توركييهكان پهخشيان كرد، رايگه‌ياند، توركيا پێويستى به‌وه‌يه په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه ئاساييبكاتهوه.
گوتيشى: ده‌ستمانكردووه به فراوانكردنى بازنه‌ى دۆسته‌كانمان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه و له رووى سياسه‌تى ده‌ره‌وه ده‌ستمان پێكردووه و له‌گه‌ڵ رووسيا و ئيسرائيل په‌يوه‌نديمان ئاساييكردووهتهوه و دڵنياشم له‌گه‌ڵ سووريا په‌يوه‌ندييه‌كى دۆستانه و ئاسايى دادهمهزرێنينهوه.
هه‌روه‌ها گوتى: ئامانجمانه له‌گه‌ڵ سووريا و عێراق په‌يوه‌ندييه‌كى دۆستانه‌مان هه‌بێت.
بن عه‌لى يه‌ڵدرم وتاره‌كه‌ى ئاراسته‌ى سه‌رۆكى لقه‌كانى پارتى دادوگه‌شه‌پێدانى ئيسلامى توركيا كرد و راسته‌وخۆ له كه‌ناڵه‌كانى توركياوه په‌خشكرا و له وتاره‌كه‌يدا پێچه‌وانه‌ى سياسه‌تى پێشووى توركيا هيچ جارێك باسى له رۆيشتنى به‌شار ئه‌سه‌د له سه‌ر كورسى ده‌سه‌ڵات نه‌كرد، ئه‌مه له كاتێكدايه پێشتر سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان له دژى ئه‌سه‌د هوتافى ده‌كێشا و ئه‌سه‌دى به خوێن‌ڕێژ و ديكتاتۆر وه‌سفده‌كرد و ده‌يگوت ده‌بێت ئه‌سه‌د ده‌سه‌ڵات به‌جێبهێڵێت.
پێشتريش رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردوو، بن عه‌لى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردبوو، هيچ هۆكارێك نييه بۆ ئه‌وه‌ى توركيا په‌يوه‌ندى دۆستانه‌ى له‌گه‌ڵ ميسر و سووريا نه‌بێت، به‌ڵام هۆكار زۆرن بۆ ئه‌وه‌ى توركيا په‌يوه‌ندى دۆستانه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌دا هه‌بێت.
دواى ئاساييكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان رووسيا و توركيا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا سێرگى لاڤرۆڤ رايگه‌ياندبوو، هيواى ئه‌وه له ئارادايه مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره له باره‌ى چاره‌نووسى ره‌وشى سوورياوه وتوێژ بكه‌ن.
ئه‌م گۆڕانه به‌رچاوه‌ى سياسه‌تى توركيا له ناوچه‌كه‌دا دواى ئه‌وه دێت زياتر له ساڵێكه شه‌ڕ له ناوچه‌كانى باكوورى كوردستان له ئارادايه و ژماره‌يه‌ك ته‌قينه‌وه كه داعش به‌رپرسيارێتى له ههمبهريان راگه‌ياند، له‌و وڵاته رووياندا و به هۆى سزا ئابوورييه‌كانى رووسياوه توركيا زيانێكى زۆرى ئابوورى به‌ركه‌وت.
له ئێستادا سه‌رچاوه ميدياييهكان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن توركيا له هه‌وڵدايه له‌گه‌ڵ رژێمى سووريا دانووستان بكات و بگاته رێككه‌وتنێك و حكومه‌تى جه‌زائير و ده‌زگا هه‌واڵگرييه‌كانى ئه‌و وڵاته چه‌ند كۆبوونه‌وه‌يه‌كيان له نێوان شاندى توركيا و رژێمى سووريا رێكخستووه.
به گوێره‌ى زانيارييه رۆژنامه‌وانييه‌كان كه پێشتر ماڵپه‌ڕى كوردستان 24 بڵاويكردنهوه، ئێران له لايه‌ن خۆيه‌وه لارى له‌و جۆره رێككه‌وتنه نييه و ئامانجى سه‌ره‌كى رێككه‌وتنه‌كه‌ش له‌ناوبردنى جووڵانه‌وه‌ى سياسى و چه‌كدارى كورده له رۆژئاواى كوردستان و له باربردنى ئه‌و دهرفهتهيه كه بۆ هێنانه‌دى مافه نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى كورد له رۆژئاواى كوردستان درووستبووه.
له ئازارى 2011ه‌وه و هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى قه‌يرانى سووريا هه‌ريه‌ك له سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووى توركيا ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ، درووشمى دژ به رژێمى به‌شار ئه‌سه‌ديان به‌رز كردبوويه‌وه و رايانگه‌ياندبوو، ده‌بێت به‌شار ئه‌سه‌د ده‌سه‌ڵات به‌جێبهێڵێت، به‌ڵام له ئێستادا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان و حكومه‌تى حزبه‌كه‌ى، له هه‌وڵى دانووستاندان له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د و له ئه‌ده‌بياتى سياسى توركيادا پرسى دژايهتى ئه‌سه‌د كاڵ بووه‌ته‌وه.
ديمه‌شق ده‌يه‌وێت له‌گه‌ڵ توركيا بگاته داڕشتهيهكى هاوبه‌ش و به‌ره‌يه‌كى يه‌كگرتوو له دژى كورد و ئه‌و مه‌ترسييه هاوبه‌شه درووستبكات كه په‌يه‌ده له رۆژئاواى كوردستان له دژى توركيا و سووريا درووستيكردووه.
هه‌ڵبژاردنى جه‌زائير له ياده‌وه‌رى كورددا به بيرهێنانه‌وه‌ى په‌يمانى شوومى جهزائيره كه له رێگه‌يه‌وه هه‌ريه‌ك له سه‌دام حوسێن و محه‌ممه‌د ره‌زا شاى په‌هڵه‌وى به ميانگيرى هه‌وارى بومديهن رێككه‌وتنێكيان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى شۆڕشى ئه‌يلوول له 6ى ئازار/ مارسى 1975 واژوو كرد.