ئاسایشی عێراق کەسێک دەسگیردەکات کە گاڵتەی بە ئەبو حەنیفە نەعمان کردووە
K24 – هەولێر:
ئاژانسی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە (17ــی نیسان/ئێپڕێڵی 2023)، دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند، کە گاڵتەی بە زانای ئاینی ئیسلام ئەبو حەنیفە نەعمان کردووە و بووه‌ته هۆی دروستبوونی مه‌ترسی بۆسه‌ر ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی.
ئاژانسەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانیان تایبه‌ت به گه‌ڕان و بەدواداچوون بۆ دیارده نەرێنییەکان و کاریگەرییەکان بۆسه‌ر ئاشتی کۆمەڵایەتی، هێزەکانیان ئەو کەسەیان دەسگیرکردووه کە گرتەیەکی ڤیدیۆیی تۆماركردووه، تێیدا سوكایه‌تی به هێما ئایینییه‌كان ده‌كات و ده‌بێته هۆی دروستبوونی ناكۆكی تایفی لە گەڕەکی ئەعزەمیە لە شاری بەغدا.
ئاژانسەکە راشیگەیاند، دەستگیرکردنەکە لەسەر بنەمای فەرمانی دادوەر بووە، دوای بەدواداچوونی مەیدانی، توانرا شوێنی تۆمەتبار دیاری‌بکرێت و دەستگیربکرێت.
دوێنێ یەکشەممە (16ــی نیسان/ئێپڕێڵی 2023)، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوبووه‌ته‌وه، تێیدا کەسێک وێنەی ده‌روازه‌ی ئیمام حەنیفە نەعمان لە گەڕەکی ئەعزەمیە تۆمارده‌كات و دروشمی گاڵتە و سوکایەتی به‌رزده‌كاته‌وه.