سه‌رۆك كۆماری عێراق و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا تاووتوێی ھاریکارییە ھاوبەشەکان دەکەن

كۆماری عێراق و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا
كۆماری عێراق و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا

K24 - هەولێر:

سەرۆك کۆماری عێراق و باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا، فراوانکردنی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان بەغدا و واشنتنیان تاووتوێکرد.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە ده‌كات، لەتیف رەشید سه‌رۆك كۆماری عێراق و ئالینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئەمه‌ریکا لە بەغدا، پەیوەندی دۆستانەی نێوان بەغدا و واشنتۆن و کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە تاووتوێده‌كه‌ن.

باڵیۆزی ئەمه‌ریکا لە بەغدا، پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ سەقامگیریی عێراق دووپاتکردووەتەوە و رایگەیاندووە، واشنتن لەچوارچێوەی رێککەوتنی ستراتیژییدا، بەردەوامە لە پێشکەشکردنی یارمەتی بۆ عێراق.

لەتیف رەشید پێزانینی ھەبووە بۆ بەردەوامی پاڵپشتییەکانی ئەمه‌ریکا بۆ عێراق و جەختی کردووەتەوە لە گرنگی فراوانکردنی ھاریکارییە ھاوبەشەکان بە ئامانجی رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ئابوورییەکان و گۆڕانی ئاووھەوا.