وته‌بێژی پارتی: هه‌ركه‌س و لایه‌نێك ده‌ستدرێژیی بكاته سه‌ر كادیر و لایه‌نگرانی پارتیمان، ده‌بێ چاوه‌ڕێی كاردانه‌وه‌ی توندی پارتی بن
K24 – هه‌ولێر
وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان مه‌حموود محه‌مه‌د وه‌ڵامی په‌كه‌كه ده‌داته و داوای لێ ده‌كات واز له چه‌واشه‌كاری بێنێت كه له ماوه‌ی رابردوو په‌كه‌كه ده‌ستگیركردنی هه‌ندی ئه‌ندامی پارتی به تۆمه‌تی سیخۆری راگه‌یاندبوو.
ده‌قی ڕوونكردنه‌وه:
ماوه‌یه‌كه چه‌ند سایت و كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی سه‌ربه په‌كه‌كه هه‌ندێ هه‌واڵ و زانیاریی هه‌ڵبه‌ستراو و دروستكراو بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و، ناوی دۆست و لایه‌نگرانی پارتیمان دێنن بۆ له‌كه‌داركردن و ناوزڕاندنیان. بۆیه خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه سه‌رله‌به‌ری ئه‌م هه‌واڵ و زانیاریانه هه‌ڵبه‌ستراون و دوورن له راستییه‌وه، ئامانجی په‌كه‌كه له‌و چه‌واشه‌كارییه و هێرشی راگه‌یاندنیان بۆ دوو مه‌به‌سته:
یه‌كه‌م: ره‌وایه‌تیدانه به‌و كه‌ڵه‌گایه‌تییه‌ی له گوندنشینه‌كانی ده‌كات و ناهێڵن ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و گوندانه ئاوه‌دان بكرێنه‌وه، ئه‌وه‌نده‌شی كه ئاوه‌دان كراونه‌ته‌وه دووباره چۆڵ و وێران ببنه‌وه، وه‌كو ره‌فتاری ده‌یان ساڵه‌یان.
دووه‌م: بۆ ناشرینكردنی پارتیمان و نیشاندانی دژایه‌تییان بۆ ئه‌و هه‌وڵه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیانه‌ی، پارتی سه‌باره‌ت به ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییی كوردستان ،
باشه په‌كه‌كه واز له‌م چه‌واشه‌كاریانه و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریی هه‌ڵبه‌ستراو بێنێت و، پێویسته ئه‌وه‌ش بزانن كه هه‌ركه‌س و لایه‌نێك ده‌ستدرێژیی بكاته سه‌ر كادیر و لایه‌نگرانی پارتیمان، ده‌بێ چاوه‌ڕێی كاردانه‌وه‌ی توندی پارتی بن.
گوته‌بێژی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان