میدڤیدیڤ: ئه‌مه‌ریكا پیلانی دابه‌شكردنی رووسیای ئاماده‌كردووه
K24 - هەولێر:
به‌رپرسێكی باڵای رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی خراپبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی رووسیا و وڵاتانی ئه‌وروپی، جیهان له‌مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی ئه‌تۆمی نزیك ده‌بێته‌وه. ده‌شڵێت: "ئه‌مه‌ریكا پیلانی دابه‌شكردنی رووسیای ئاماده‌كردووه".
دیمیتری میدڤیدیڤ، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رووسیا رایگه‌یاند، جیهان له سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی ئه‌تۆمی نزیكبووه‌ته‌وه. ده‌شڵێت: "پێشبینی روودانی ئه‌و جه‌نگه ده‌كرێت".
میدڤیدیڤ له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له كۆڕبه‌نده‌كی رۆشنبیری له گوتارێكدا گوتی: "پیلانی دابه‌شكردنی رووسیا بۆچه‌ند وڵاتێك له ئارادایه، واشنتن له‌گه‌ڵ جوداخوازه‌كانی رووسیا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كارده‌كات".
ده‌شڵێت: "ژماره‌یه‌ك رووسی له وڵات هه‌ڵاتوون، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان پیلانی دابه‌شكردنی رووسیا داده‌ڕێژن، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه ئۆكرانیا هاوشێوه‌ی رووسیا دابه‌ش ده‌بێت".
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رووسیا ده‌ڵێت: " رووبه‌ڕووی ئه‌و پیلانه ده‌بینه‌وه، تاكۆتایی ده‌جه‌نگین رووسیا دابه‌ش نه‌بێت".
هۆشداریشیدا، كه جیهان له جه‌نگێكی دیكه‌ی جیهانی نزیكبووه‌ته‌وه، ره‌نگه چه‌كی ئه‌تۆمیشی تێدا به‌كاربهێندرێت.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.