لیژنه‌ی دارایی: نزیكه‌ی 25 ترلیۆن دینار له‌ كورتهێنانی بودجه‌ كه‌مده‌كه‌ینه‌وه‌

دیناری عێراقی
دیناری عێراقی

K24 - هەولێر

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، هەوڵەکانی بۆ کەمکردنەوەی بودجەی کارگێڕی بۆ ساڵی 2023 بە نزیکەی 25 ترلیۆن دینار بۆ کەمکردنەوەی کورتهێنان چڕكردووه‌ته‌وه‌، پێشبینی دەکات لە مانگی داهاتوودا بودجە پەسەند بکرێت.

موعین كازمی ئەندامی ‌لیژنه‌ی دارایی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا کاردەکەن بۆ کەمکردنەوەی بودجەی کارپێکردن لە بواری خزمەتگوزاری کاڵا و هەندێک پێداویستی بەکاربەر، کە لە هەندێک وەزارەتدا دوو هێندە زیادکراوە، کورتهێنانی نزیکەی 25 تریلیۆن دینار لە کۆی گشتی کە 64 تریلیۆن تێدەپەڕێنێت و رەنگە لەژێر رۆشنایی ئەوەشدا کەم بکرێتەوە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پێشبینی دەکات، مانگی داهاتوو بودجە پەسەند بکرێت، ئه‌گه‌ر لە سەرەتای مانگی تەممووزی داهاتووەوە خەرجکردنەکە دەستپێبکات ئه‌وا كۆی گشتی بودجه‌ بۆ 170 ترلیۆن کەم دەبێتەوە .

ده‌شڵێت "ئەگەر لە لیژنەی دارایی بتوانین بودجەی کارپێکردن بە بڕی 20-25 کەم بکەینەوە، ئەوا مانای ئەوەیە خه‌رجی لە دەوروبەری 150 ترلیۆن دینار دەبێت.