پەیمانگای جەزیرە و دامەزراوەی کوردستان24 خولێکی پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی دەکەنەوە

لۆگۆی پەیمانگای جەزیرە بۆ راگەیاندن و دامەزراوەی کوردستان24
لۆگۆی پەیمانگای جەزیرە بۆ راگەیاندن و دامەزراوەی کوردستان24

K24 - هەولێر:

پەیمانگای جەزیرە بۆ راگەیاندن بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەی میدیایی کوردستان24 خولێکی پێشکەشکاری لە شاری هەولێر دەکەنەوە.

خولەکە لەلایەن رۆژنامەنووس، فێدا باسیل دەگوترێتەوە و ماوەی پێنج رۆژ دەخایەنێت، لە رۆژانی 4 بۆ 8ـی حوزەیران.

مەرجی سەرەکی بۆ بەشداریکردن لەم خولەدا، هەبوونی بڕوانامەی زانکۆ یان ئەزموونی پیشەییە لە بوارێکی پەیوەندیدار بە پەیوەندییە گشتیەکان، یان پێشکەشکار خوێندکاری زانکۆ بێت لە بەشی میدیا و راگەیاندن.

ئەو کەسانەی خوازیاری بەشداریکردنن لەم خولەدا، دەتوانن لەرێگەی ئەم بەستەرەوە، بە ئۆنلاین ناوی خۆیان تۆمار بکەن و تەواوی زانیارییەکان وەربگرن.

هەروەها بۆ ناو تۆمارکردن و زانیاری زیاتر، دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن:

0750-543-2424

0750-542-2424

.