هێزێکی ئاسایشی سلێمانی هەڵدەکوتنە سەر ماڵی بەرپرسێکی پێشووی مەرزی پەروێزخان و دەستگیری دەکەن

ئارام سایەخان و هاوسەرەکەی
ئارام سایەخان و هاوسەرەکەی

K24 - کەلار

هێزێکی ئەمنی سەر بە ئاسایشی سلێمانی هەڵدەکوتنەسەر ماڵی بەرپرسی پێشووی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەرزی پەروێزخان کە هەڵسوڕاوێکی بزووتنەوەی گۆڕانە، خۆی و خێزانەکەی دەستگیردەکەن.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە (26ـی نیسانی 2023)، هێزێکی ئەمنی سەر بە ئاسایشی سلێمانی هەڵدەکوتنە سەر ماڵی ئارام سایەخان، بەرپرسی پێشووی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەرزی پەروێزخان و خۆی و هاوسەرەکەی بەناوی شەرمین عەلی دەستگیردەکەن.

بڕوا سایەخان برای ئارام سایەخان بە کوردستان24ـی راگەیاند، دوای ئەوەی ئارام و شەرمینی خێزانی لە دەوامی فەرمی خۆیان گەڕاونەتە ماڵەوە لەلایەن هێزێکی ئاسایشەوە دەستگیکراون بەبێ ئەوەی بزانن هۆکارەکەی چییە و بۆیان روونبکەنەوە.

ئەو دوو هاوسەرە کارمەندی مەرزی پەروێزخانن و ماوەیەکە راژەی دەوامکردنیان گواستووەتەوە بۆ دوو فەرمانگەی حکومی لە کەلار.