سەرۆکی چین پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا ئۆکرانییەکەی ئەنجامدا

سەرۆکی چین پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا ئۆکرانییەکەی ئەنجامدا
سەرۆکی چین پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا ئۆکرانییەکەی ئەنجامدا

K24 - هەولێر:

بۆ یەکەم جار دوای جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا، سەرۆکی چین پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا ئۆکرانییەکەی ئەنجامدا.

وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، شی جینگپینگ سەرۆکی وڵاتەکە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی هاوتا ئۆکرانییەکەی ئەنجامدا.

بڕیارە پەکین شاندێکی تایبەت بنێرێتە ئۆکرانیا و چەند وڵاتێکی دیکە، بۆ ئەوەی کار لەسەر چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکرانیا بکەن.

هەروەها ئەندرێ یەرماک سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا رایگەیاند، پەیوەندی تەلەفۆنییەکەی نێوان دوو سەرۆکەکە گفتوگۆی گرنگی لەخۆ گرتبوو.

ئەمەش بۆ یەکەم جارە لە دوای دەستپێکی جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا سەرۆکی چین و ئۆکرانیا گفتوگۆ بکەن.

چین گرنگترین هاوبەشی دیپلۆماسی رووسیایە و تا ئێستا داوای لە رووسیا نەکردووە هێزەکانی لە خاکی ئۆکرانیا بکشێنێتەوە، پێشتریش پلانێکی 12 خاڵی بۆ بەرپاکردنی ئاشتی لە ئۆکرانیا راگەیاند.

له‌ 24ـی شوباتی 2022، به‌ فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه‌ هه‌زاران كه‌س له‌ سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه‌ به‌رده‌وامه‌.