ئهردۆغان: تا ئێمە لە دەسەڵات بین، دەمیرتاش و ئۆجەلان ئازاد ناکرێن
K24 – ههولێر:
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی فراواندا لە ئەنقەرە رایگەیاند، تا ئەو لە دەسەڵات مابێت، سەلاحەددین دەمیرتاش ئازاد ناکرێت و پێویستە ئەو سزایەی بەسەریدا سەپێنراوە تەواوی بکات.
سەرۆک کۆماری تورکیا راشیگەیاند، هاوپەیمانێتی میللەت تووشی چاوچنۆکی بوون و تەنانەت لەگەڵ درێژکراوەکانی پەکەکە سەرقاڵی سەودا و رێککەوتنن.
رەجەب تەیب ئەردۆغان ههروهها گوتی: "ئاماژە بەوە دەدەن کە سەلاحەددین دەمیرتاش و عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئازاد دەکەن، تا ئێمە لە دەسەڵات بین، دەمیرتاش و ئۆجەلان ئازاد ناکرێن، پێویستە ئەو سزایەی بەسەریاندا سەپێندراوە، تەواوی بکەن".
دهشڵێت: "هاوپەیمانێتی میللەت تووشی چاوچنۆکی بوون و تەنانەت لەگەڵ دریژکراوەکانی پەکەکە سەرقاڵی سەوداکارین، لەسەرەتادا مێزەکەیان شەش لایەن بوو، دواتر بوو بە حەوت و ئێستا بوون بە نۆ".
دووپاتیشیكردهوه، باس لەوە دەکەن کە سەرجەم ئەوانەی بە تۆمەتی تیرۆر لە فەرمانگەکانی دەوڵەت دەرکراون، دووبارە دەگەڕێندرێنەوە، لێرەوە دەمەوێت ئەوە رابگەیەنم کە خەیاڵیان خاوە".
گوتیشی: "کەماڵ کڵچدارئۆغڵو لە قەندیلەوە رێنمایی دەکرێت".