کوردێک لە زانکۆیەکی ئەمەریکا خەڵاتی باشترین مامۆستای پێبەخشرا

K24 - واشنتن

زانکۆی باشووری ویلایەتی نیوهامشێر-ی ئەمەریکا، خەڵاتی باشترین مامۆستای بۆ ساڵی 2023 پێشکەش بە  مامۆستا داستان بانەیی کرد کە بە رەچەڵەک کوردە.

داستان سەبارەت بە وەرگرتنی خەڵاتەکە وەک باشترین مامۆستا بۆ ساڵی 2023، راگەیاند: ''خۆشحاڵم کە خەڵاتی رێزلێنانی باشترین مامۆستای وانەبێژی زانکۆی باشووری نیوهامشێرم بۆ ساڵی 2023 لە کاتی ئاهەنگی دەرچوان پێبەخشرا، هەست بە دڵخۆشی و شکۆمەندی دەکەم، کە لە لایەن قوتابیەکانمەوە بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە پاڵێورا بووم".

.