ئه‌ردۆغان: كڵچدارئۆغڵو و ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو فه‌رمان له تیرۆریستان وه‌رده‌گرن ئێمه‌ش له خودا
K24 - هەولێر:
سه‌رۆك كۆماری توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، كاندیدانی ئۆپۆزسیۆنی توركیا كڵچدارئۆغڵو، ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو و هاوپه‌یمانه‌كانیان فه‌رمان له تیرۆریستان و قه‌ندیل وه‌رده‌گرن و ئێمه‌ش له خودا.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌میانه‌ی پێشكه‌شكردنی گوتارێك له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ری پارته‌كه‌ی له شاری كۆنیا رایگه‌یاند، سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆنی توركیا كڵچدارئۆغلو و هاوپه‌یمانه‌كانی فه‌رمان له تیرۆریستان وه‌رده‌گرن، ئێمه‌ش له خودا، كاتێك پێگه‌ی تیرۆریستان له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی توركیا بۆردومان ده‌كه‌ین، پێوه‌ی دڵگران ده‌بن.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، له‌پاڵ كڵچدارئۆغڵو، هه‌ریه‌ك له ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو، عه‌لی بابه‌جان، میراڵ ئه‌كشینه‌ر و تیمیل كه‌ره‌موڵڵائۆغڵوی ئۆپۆزسیۆن، فه‌رمان له قه‌ندیله‌وه وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ئێمه له‌پاڵ گه‌لی خۆمان‌داین.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئێمه ئه‌و به‌ڵێنانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، كاتێك گوتمان غازی سرووشتی ده‌رده‌هێنین و به‌بێ به‌رامبه‌ر ده‌یده‌ین به گه‌لی خۆمان، وامانكرد.
كه‌مال كڵچدارئۆغڵو و ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو دوو له سه‌ركرده دیاره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی توركیان، ركابه‌رێكی سه‌رسه‌ختی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانن.
رۆژی (22ـی كانوونی یه‌كه‌م/یه‌نایری 2023)، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، 14ـی ئایار/مایۆی 2023، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی له توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وابڕیار بوو رۆژی 18ـی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2023، هه‌ڵبژاردنه‌كان له توركیا ئه‌نجامبدرێن، سه‌باره‌ت به گۆڕینی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش، ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، ئه‌مه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته نییه، به‌ڵكو ته‌نها گۆڕینی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ له‌به‌رچاوگرتنی واده‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی وڵاته‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه.