كیێڤ ره‌تیده‌كاته‌وه فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئۆكرانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كریملنی ئه‌نجامدابێ
K24 - هەولێر:
کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا (کریملن) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، له‌لایه‌ن ئۆكرانیاوه بە درۆن هێرشکراوەتە سەر کۆشکی سەرۆکایەتی و ئامانج لە هێرشەکە تیرۆرکردنی ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ئەو وڵاتە بووە، هاوكات راوێژكارێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئۆكرانیا ره‌تیده‌كاته‌وه ئه‌و هێرشه له‌لایه‌ن ئۆكرانیاوه ئه‌نجام درابێت.
میخائیل بۆدۆلیاك، راوێژكاری نووسینگه‌ی ڤۆلۆدیمێر زێلینیسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاندووه، ئۆكرانیا هیچ په‌یوه‌ندی به‌و هێرشه‌وه نییه كه كراوه‌ته سه‌ر كریملن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سێرگی نیكیفۆرۆڤ، گوته‌بێژی سه‌رۆكی ئۆكرانیا به‌هه‌مان شێوه به چه‌ند میدیایه‌كی رایگه‌یاندووه، كه ئه‌وان به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگاداری ئه‌و هێرشه نه‌بوونه. هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، زێلینیسكی چه‌ندین جار جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه هه‌موو هێز و تواناكان بۆ رزگاركردنی خاكی ئۆكرانیا به‌كارده‌هێن، به‌ڵام نه‌یگوتووه هێرشده‌كه‌ینه سه‌ر ئه‌وانی دیكه.
ئەمڕۆ چوارشەممە 3ـی نیسانی 2023، کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا (کریملن) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بە درۆن هێرشکراوەتە سەر کۆشکی سەرۆکایەتی و ئامانج لە هێرشەکە تیرۆرکردنی ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ئەو وڵاتە بووە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، "هێرشەکە تیرۆریستی بووە و لەلایەن ئۆکرانیاوە ئەنجامدراوە، بەڵام هیچ زیانێک بەر سەرۆکی رووسیا نەکەوتووە و سەلامەتە".
هەر لە راگەیەندراوەکەدا، کریملن ئاماژەی بەوەکردووە، "لە کاتێکی گونجاو‌دا وەڵامی هێرشە تیرۆریستییەکە دەدەینەوە".