سبەی لە هەولێر دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا دەست پێ دەکات
K24 - هەولێر:
بریارە سبەی هەینی 5/5/2023 دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا دەست پێ بکات ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
بەپێ زانیاریەکانی پەیامنێری کوردستان24، بڕیارە سبەی هەینی لە پارێزگاکانی هەولێر و بەغدا و بەسرە پرۆسەی دەنگدان بۆ سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بەرێوەبچێت و ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
پێنج هەزار و 741 هاووڵاتی هەڵگری رەگەزمانەی تورکیا لە عێراق مافی دەنگدانیان هەیە و لەو ژمارەیەش 3834 کەسیان لە هەولێرن.
سەبارەت بە ژمارەی سندوقەکان و کاتی دەنگدانیش، بریارە لە هەولێر دوو سندوقی دەنگدان و لە بەغدا سندوقێک و لە بەسرەش یەک سندوق دابنرێت و پرۆسەی دەنگدانەکە سێ رۆژ بەردەوام دەبێت کە رۆژانە کاتژمێر نۆی بەیانی بۆ نۆی شەو بەردەوام دەبێت.
هەروەها هەردوو سندوقەکەی هەولێر لەنێو کونسوڵخانەی هەولێر دەبێت.