جۆن كێربی: ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵی تیرۆركردنی پوتنی نه‌داوه
K24 - هەولێر:
ئه‌مه‌ریكا ره‌تی ده‌كاته‌وه كه هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆشكی كرملینی ئه‌نجامدابێت و هه‌وڵی تیرۆركردنی پوتنی دابێت.
رۆژی چوارشەممە 3ـی نیسانی 2023، کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا (کرملین) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بە درۆن هێرشکراوەتە سەر کۆشکی سەرۆکایەتی و ئامانج لە هێرشەکە تیرۆرکردنی ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ئەو وڵاتە بووە.
جۆن كێربی گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، ئه‌مه پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی ناڕاسته كه ده‌گوترێت ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵی تیرۆركردنی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیای دابێت.
هه‌روه‌ها گوتی: ئۆكرانیاش په‌یوه‌ندی به‌و هێرشه‌وه نییه و له‌كاتی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ش، پوتن له كۆشكی كرملین نه‌بوو.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئۆلێکساندەر پرۆکودین، بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی سەربازی خێرسۆنی سەر بە هێزەکانی ئۆکرانیا رایگەیاند، بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانیان، لە ئێوارەی رۆژی هەینی بۆ ماوەی 58 کاتژمێر قەدەغەی هاتووچۆ رادەگەیێنرێت و هیچ کەس بۆی نییە بەشەقامەکاندا هاتووچۆ بکات.
ئامادەکارییەکانی سوپای ئۆکرانیا بۆ هێرشی پێچەوانە چڕکراونەتەوە و لیواکانی بەشدار لە ئۆپەراسیۆنەکە خراونەتە حاڵەتی ئامادە باشییەوە، بەپێی پێشبینییەکان لە چەند هەفتەی داهاتوو دەستپێدەکات.