دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد

دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا لە هەولێر - وێنە: هاوکار سەڵاح/ کوردستان24
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا لە هەولێر - وێنە: هاوکار سەڵاح/ کوردستان24

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ هەینی 5/5/2023 دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد.

بە گوڕەی زانیارییەکانی کوردستان24، پێنج هەزار و 741 هاووڵاتی هەڵگری رەگەزمانەی تورکیا لە عێراق مافی دەنگدانیان هەیە و لەو ژمارەیەش 3834 کەسیان لە هەولێرن.

ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی هەولێر، بەغدا و بەسرە پرۆسەی دەنگدان بۆ سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بەڕێوەدەچێت و ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت.

پێنج هەزار و 741 هاووڵاتی هەڵگری رەگەزمانەی تورکیا لە عێراق مافی دەنگدانیان هەیە و لەو ژمارەیەش 3834 کەسیان لە هەولێرن، 1775 دەنگدەریش لە بەغدان و لە بەسرەش 132 دەنگدەری تورکیای لێیە.

سەبارەت بە ژمارەی سندووقەکانی پرۆسەی دەنگدانەکە، لە بەسرە یەک سندووقی دەنگدان هەیە و، لە بەغدا دووان و لە هەولێریش سێ.