جیهان چاوەرێی شاكارێكی بڵاونەكراوەی گابریال گارسیا دەکات

K24 - هەولێر

ساڵی داهاتوو جیهان چاوەرێی بڵاوكردنەوەی شاكارێكی ئەدەبی بڵاونەكراوەی گابریال گارسیا ماركێز.

گابریال گارسیا ماركێز نووسەر و ئەدیبی كۆڵۆمبی و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەب بۆ ساڵی 1982 و نووسەری هەردوو رۆمانی جیهانی (سەد ساڵ لە تەنهایی) و (خۆشەویستی لە سەردەمی كۆلێرادا) لەپاش 10 ساڵ لە كۆچكردنی رۆمانێكی بڵاونەكراوەی، بە ناونیشانی (پێكدەگەینەوە لە ئاب) بڵاودەکرێتەوە.

بەپێی وتەی دەزگای راندۆم هاوس، بڕیارە ساڵی داهاتوو 2024 ئەم رۆمانەی بڵاوبكاتەوە، كە بێگومان رووداوێكی ئەدەبی گرنگی ساڵ دەبێت.

.