ئه‌ردۆغان: تا له‌ ده‌سه‌ڵات بم ده‌میرتاش ئازاد ناكرێ

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان

K24 - هەولێر:

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سەرۆککۆمار و کاندیدی هاوپەیمانێتی کۆماری لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا، لە پارێزگای قەیسەری دووپاتیکردەوە، تا ئاک پارتی و خۆی لە دەسەڵات مابن، رێگە بە ئازادکردنی سەڵاحەددین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری زیندانیکراوی هەدەپە نادەن.

سەرۆک کۆماری تورکیا راشیگەیاند، بزووتنەوەی گولەنییەکان لە دەرەوەی تورکیا وەک ئەوەی ئەندامی پلەباڵای جەهەپە بن، دەنگ بۆ کەمال کڵچدارئۆغڵو، کاندیدی هاوپەیمانێتی میللەت کۆدەکەنەوە.  

ئەردۆغان هه‌روه‌ها گوتی: "تا هاوپەیمانێتی کۆمار، ئاک پارتی و ئەردۆغان لەسەرکار بن، گەلەکەم لە 14ـی ئایاردا رێگە بە کەمال کڵچدارئۆغڵو و هاوپەیمانەکانی نادات سەربکەون".

ده‌شڵێت: "ئێوە ناتوانن سەڵاحەددین دەمیرتاش ئازاد بکەن".

هەر ئەمڕۆش سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوایکرد کار و چالاکییەکانی بانگەشە تەنیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی نەکەن و ماڵ بە ماڵ و گوند بە گوند بگەڕێن.