چاوش‌ئۆغڵو: له‌مساڵدا ئه‌ردۆغان و ئه‌سه‌د كۆده‌بنه‌وه
K24 - هەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌مساڵدا ئه‌ردۆغان و ئه‌سه‌د یه‌كتر ده‌بینن و كۆده‌بنه‌وه.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێك كه ئایا ئه‌ردۆغان و ئه‌سه‌د دوای كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له توركیا، سووریا، ئێران و رووسیا یه‌كتر ده‌بینن یاخوود نا، مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتی: قۆناغی داهاتوو دیداری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا و به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا ده‌بێت و ئه‌مساڵ یه‌كتر ده‌بینن".
گوتیشی: "هیوادارم درێژه نه‌خایه‌نێت".
پێشتریش ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا رایگه‌یاندبوو، له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا باسمان له داهاتووی سووریا كردووه، كه دیداری نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكیشی تێدایه، جیا له كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر ئاسته‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری، هه‌واڵگری و ده‌ره‌وه.