سەرۆکی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی ئەوروپا بۆ کوردستان24: چاودێری هەڵبژاردنەکانی تورکیا دەکەین
K24 - برۆکسل:
سه‌رۆكی پارتی گه‌لی ئه‌وروپا رایده‌گه‌یه‌نێت، چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا ده‌كه‌ین.
له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری كوردستان24، مانفرێد وێبەر سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گه‌لی ئه‌وروپا، رایگه‌یاند، پەرلەمانی ئەوروپا چاودێری تەواوی بەڕێوه‌چوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا دەکات.
هەروەها ناوبراو راشیگەیاند، هەڵبژاردن پڕۆسەیەکی دیموکراسییە و ئەم پڕۆسەیەی لەتورکیا بەرێوەدەچێت، ئێمە بەرز دەینرخێنین.
فراکسیۆنی پارتی گەلی ئەوروپا 176 کورسی لەپەرلەمانی ئەوروپا هەیە، کۆی گشتی کورسییەکانی پەرلەمانی ئەوروپاش لە 705 کورسی پێکهاتووە.
رۆژی (22ـی كانوونی یه‌كه‌م/یه‌نایری 2023)، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا رایگه‌یاند، 14ـی ئایار/مایۆی 2023، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی له توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وابڕیار بوو رۆژی 18ـی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2023، هه‌ڵبژاردنه‌كان له توركیا ئه‌نجامبدرێن، سه‌باره‌ت به گۆڕینی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش، ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، ئه‌مه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته نییه، به‌ڵكو ته‌نها گۆڕینی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ له‌به‌رچاوگرتنی واده‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی وڵاته‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه.