سەرۆك وەزیرانی توركیا: جوڵەی سەربازی نامۆ بینراوە

هەوڵێك لەلایەن بەشێك لە سوپاوە هەبووە

K24 – هەولێر:

سەرۆك وەزیرانی توركیا بنالی یڵدرم ڕایگەیاند" جۆڵەیەكی نامۆی بێ سەركردایەتی لەلایەن بەشێك لە سوپاوە بینراوە،و هەوڵی مانگرتن و هەڵگەڕانەوە هەبووە لەناو بەشێك لە سوپا، بەڵام هەڵەیە ناو بنرێت "كودەتای سەربازی.

سەروۆك وەزیران هەروەها گوتویەتی" ئەوەی پێویست بێت دەزگا ئەمنییەكان دەیكەن، و هەڕەشەی لەو بەرپرسانە كرد كە بەرپرسی ئەوانەن هەوڵی لەو جۆرە دەدەن.