مەولوود چاوش‌ئۆغڵو: پەکەکە گەورەترین دوژمنی کورده لە عێراق، سووریا و تورکیا
K24 - هەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، هەندێک لایەنی دەرەکی لە باکووری سووریا هەن، پشتگیری لە یەپەگە و پەکەکە دەکەن لە کاتێکدا ئەوان زۆرترین ستەمیان بەرامبەر بە کورد کردووە.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 11ـی ئایاری 2023) مەولوود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ره‌خنه‌ی له هه‌ندێك لایه‌نی ده‌ره‌كی له باكووری سووریا گرت و ئاماژه‌ی به‌وه كرد ئه‌و لایه‌نانه پشتگیری له یه‌په‌گه و په‌كه‌كه ده‌كه‌ن، له كاتێكدا ئەوان زۆرترین ستەمیان بەرامبەر بە کورد کردووە و به‌هۆیه‌وه 300 هەزار کوردی سووریا ئاواره‌ی توركیا بوونه و ناتوانن بگەڕێنەوە ئەو ناوچانەی کە لەژێر کۆنترۆڵی یەپەگە و پەکەکە دایە.
به گوته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، په‌كه‌كه نایه‌وێت كورده ئاواره‌كانی سووریا بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان، هه‌روه‌ها گوتی، خاوەن بیروباوەڕی ئاینین و پارێزگارخوازن و دژی تیرۆرن، بۆیه په‌كه‌كه ئه‌وانه‌ی ناوێ.
مەولوود چاوش‌ئۆغڵو له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد، پەکەکە گەورەترین دوژمنی کورده لە عێراق، سووریا و تورکیا و "ستەم و زۆرداریی بەرامبەر بە برایانی کورد دەکات"، روونیشیكرده‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردی سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) به‌رده‌وام له توركیاوه سكاڵا له‌و سته‌م و زۆردارییانە دەکەن، کە لەلایەن پەکەکەوە له سووریا بەرامبه‌ر به کورد دەکرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا راشیگه‌یاند، لە ئەنجامی هەوڵەکانی توركیا، یەکەم جارە ناسنامەی کورد لە سووریا ده‌ناسرێ.