سوپای توركیا: بۆ پاراستنی دیموكراتی و مافی مرۆڤ ده‌سه‌ڵاتمان گرتووه‌ته ده‌ست
K24 - هه‌ولێر:
سوپای توركیا له راگه‌یه‌ندراوێك، وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتی له‌و وڵاته راگه‌یاند و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، بۆ پاراستنی دیموكراتی و مافی مرۆڤ ده‌سه‌ڵاتیان گرتووه‌ته ده‌ست، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ وڵاتان، وه‌كو ئێستا ده‌مێنێته‌وه.
هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، له ئێستادا سه‌رجه‌م ئه‌و رێگایانه‌ی ده‌چنه‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك، داخراون و سه‌رچاوه‌یه‌كیش تیمی فڕۆكه‌وانان ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رجه‌م گه‌شته‌كان راگیراون.
ده‌زگا راگه‌یه‌ندنه‌كانی توركیاش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و هه‌وڵه‌ی كوده‌تا سه‌ربازییه له‌لایه‌ن گرووپی فه‌تحوڵڵا گویله‌نه‌وه ئه‌نجامدراوه.
بن عه‌لی یه‌ڵدرم، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند، ئه‌وان خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعی توركیان و هیچ كه‌س ناتوانێت له ده‌سه‌ڵات لایان بدات.