پردی بۆسفۆڕی ئیستانبول داخرا و له ئه‌نقه‌ره‌ش ده‌نگی ته‌قه ده‌بیسترێت
K24 - هه‌ولێر:
دوو پردی گه‌رووی بۆسفۆڕی ئیستانبول داخران و رێوشوێنی ئه‌منی توندیش له شاره‌كه گیراوه‌ته‌به‌ر.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسى هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، ده‌نگی ته‌قه له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا ده‌بیسترێت و هه‌لیكۆپته‌ری جه‌نگیش به ئاسمانی پایته‌ختدا ده‌سووڕێنه‌وه.
ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی توركیاش بڵاوییانكردنه‌وه، هه‌وڵێكی كوده‌تای سه‌ربازی پووچه‌ڵكراوه‌ته‌وه، كه له‌لایه‌ن گرووپێكی سه‌ر به "فه‌تحوڵڵا گویله‌ن"ه‌وه ئه‌نجامدراوه.
له ئێستادا ئامبۆلانس, له‌به‌رده‌م باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا بڵاوه‌یان پێكراوه.
كه‌ناڵی "جه‌زیره"ی قه‌ته‌ڕیش بڵاویكرده‌وه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هۆشداری ده‌دات و ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌رچییه‌ك بكرێت، سه‌ركه‌وتوو نابێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌نقه‌ره، بانگهێشتی سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ده‌كاته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی كاره‌كانییان.
هه‌روه‌ها بن عه‌لی یه‌ڵدرم، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند، گرووپێكی بچووكی چه‌كدار له سوپای توركیا، هه‌وڵی كوده‌تای سه‌ربازییان داوه و هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، باجی ئه‌و كاره‌یان ده‌ده‌ن.