کتێبخانەی جۆیس بلۆ لەسەر قەڵای هەولێر کرایەوە

کردنەوەی کتێبخانەکە لەسەر قەڵای هەولێر
کردنەوەی کتێبخانەکە لەسەر قەڵای هەولێر

K24 – هەولێر:

وەک رێزلێنانێک بۆ خەبات و پشتیوانی لە دۆزی کورد، کتێبخانەی جۆیس بلۆ کە دامەزرێنەری پەیمانگای کوردییە لە فەرەنسا، لەسەر قەڵای هەولێر کرایەوە.

رۆژی هەینی (12ـی ئایاری 2023)، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئۆلیڤەر دیکۆتیگنس، کونسڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر و پرۆفیسۆر د. کەنداڵ نەزان، سەرۆکی ئینستتیوتی کورد لە فەرەنسا و عەلی دۆلەمەری، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ فه‌ره‌نسا و ژمارەیەکی دیکە لە مامۆستایانی زانکۆ لە فەرەنسا، لە سەر قەڵای هەولێر، لە رێوڕەسمێکدا کونسڵگەری گشتیی فەرەنسا لە هەولێر لە پەیمانگەی فەڕەنسی بۆ رۆژهەڵاتی نزیک بە ئامادەبوونی جۆیس بلۆ، وەک رێزلێنانێک لەم ئافرەتە کە دامەزرێنەری پەیمانگای کوردییە لە فەرەنسا، کتێبخانەی جۆیس بلۆی کردەوە.

ئەم کتێبخانەیە لە بەیروتی پایتەختی لوبنان و دیمەشقی پایتەختی سووریا و عەممانی پایتەختی ئوردن هەیە، وەک رێزلێنان بۆ جۆیس بلۆ. ئەو کتێبخانەیە لەسەر قەڵای هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانیش کرایەوە.

لەلایەن خۆیەوە، ئۆلیڤەر دیکۆتیگنس، کونسڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "بە ئامادەبوونی خاتوو جۆیس بلۆ، مەڕاسیمی کردنەوەی کتێبخانەی IFPO کە بەناوی بەرێزیان کراوە، وەکو رێزڵێنانێک بۆ ئەم ژنە ناوازەیە، کە دامەزرێنەری خوێندنی کوردییە لە فەرەنسا و پشتیوانێکی هەمیشەیی دۆزی کوردە".