تیمێکی ئەوروپی مۆزەخانەی مووسڵ نۆژەن دەکاتەوە

K24 - هەولێر:

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی مۆزەخانەی لۆڤەری فەرەنسا، پەیمانگەی سمیسۆنی و سندوقی مۆنۆمێنتی جیهانی، بۆ یەکەمینجار لە نمایشێکدا کۆکردنەوە و پلانەکانی نۆژەنکردنەوی مۆزەخانەی مووسڵ پیشاندەدات.

ئاریان تۆماس، بەڕێوەبەری بەشی دێریینەکانی رۆژهەڵات لە لۆڤەر، پێمان وابوو مۆزەخانەی مووسڵ پێویستی بە یارمەتی هەیە، بیرۆکەکە زۆر ئەرێنی بوو بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو پارچە مێژووییانەی کە لە هۆڵی ئاشوورییەکان زیانی زۆریان پێگەیشتبوو.

نۆژەنکردنەوەی ئەو شوێنەوارانە، بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی میراتی کلتووری، لە ناوچە تازە ئازادکراوەکان جێبەجێدەکرێت، تیمی شوێنەوارناسان بە جددی کاردەکەن، بۆ ئەوەی مۆزەخانەکە بە فەرمی لە هاوینی 2026دا بکرێتەوە.

رۆژی (10ــی حوزەیرانی 2014)، چه‌كدارانی داعش به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌شی زۆری پارێزگای نه‌ینه‌وا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقیان داگیر كرد و دوای زیاتر له‌ 3 ساڵ شه‌ڕ و خوێنڕشتن، له‌ رۆژی (10ــی تەمووزی 2017) پارێزگای نه‌ینه‌وا‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و ھێزه‌كانی عێراق كۆنترۆڵكرانه‌وه‌.