ئهردۆغان: دهنگدان كۆتاییهات و لە پاراستنی خواستی گەلەکەمان بەردەوام دەبین
K24 - هەولێر:
سهرۆككۆماری توركیا له تویتێكدا ئاماژه به كۆتاییهاتنی پڕۆسهی دهنگدان له سهرانسهری توركیا دهكات و دهڵێت: "سوپاس بۆ خوا پڕۆسهی دەنگدان لە سەرانسەری وڵاتەکەمان تەواو بوو".
رهجهب تهیب ئهردۆغان سهرۆككۆماری توركیا لهههژماری تایبهتی خۆی له تویتهر نووسیوویهتی: "هاوڕێیان و هاوڕێبازانی قەدرگرانم، سوپاس بۆ خوا بەشێوەیەکی دیموکراسییانە پڕۆسەی هەڵبژاردن لە وڵاتەکەماندا کۆتاییهات".
ههروهها نووسیوویهتی: "ئێستا کاتی ئەوەیە وەک هەمیشە ئاگاداری سندوقەکانی دەنگدان بین و تا یەکلاییبوونەوەی ئەنجامەکان، بەردەوامبین لە پاراستنی ئیرادەی گەلەکەمان".
پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا، لە کاتژمێر 8ی بەیانی تا 5ی ئێوارە بەردەوام بوو و هەزار و 94 بنکەی دەنگدان ئامادەکراون و لە 156 وڵات و نوێنەرایەتی تورکیا سندووقی دەنگدان دانراون.
لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا کە 28مین خولی پەرلەمانی تورکیایە 24 پارت و 151 کاندیدی سەربەخۆ لەسەرانسەری تورکیادا بەشداربوون، سێ کاندید بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کێبڕکێیان كرد.
بەپێی ریزبەندی پسوولەی دەنگدان لە هەڵبژاردنەکاندا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، موحەڕەم ئینجە، کەمال کڵچدارئۆغڵو و سینان ئۆغان وەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کێبڕکێییان بوو بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە، بەڵام بەهۆی کشانەوەی موحەڕەم ئینجە لە 11ی ئایاردا لەخۆکاندیدکردنی لەبەرئەوەی چاپکردن و دابەشکردنی کارتەکان تەواوبووە، ناوی هەر لەسەر کارتەکان مایهوه.
پارتەکان بە پێنج هاوپەیمانی جیا کە بریتیین لە هاوپەیمانانی "کۆمار، میللەت، ئاتا، رەنج و ئازادی و یەکێتیی هێزی سۆسیالیست" بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکاندا كردبوو.
لە چوارچێوەیەشدا هەریەک لە ئاک پارتی، مەهەپە، بەبەپە و پارتی یەنیدەن رەفاهـ بە ناوی "هاوپەیمانی كۆمار" بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا كرد.
هەر یەک لە جەهەپە، ئیی پارتی، پارتی سەعادەت، پارتی ئایندە، پارتی دیموکراسیی و پارتی دیموکراسیی و پێشکەوتن و پارتی دیموکرات لە "هاوپەیمانی میللەت"-دا کۆبوونەتەوە.
هەروەها پارتی سەوز و ئایندەی چەپ (پارتی سەوزی چەپ) و پارتی کرێکارانی تورکیا (تیپ) لەژێر ناوی "هاوپەیمانی کار و ئازادی" بەشداری لە هەڵبژاردنەكانیان كرد.
پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)ش کە دۆسیەی داخستنی لە دادگای دەستووریی تورکیا درێژەی هەیە لە لیستی "پارتی سەوزی چەپ"دا بەشدار بوو.
هەر یەک لە پارتی زافەر و پارتی داد لەژێر ناوی "هاوپەیمانی ئاتا" و پارتەکانی دیکە وەک پارتی کۆمۆنیستی تورکیا و بزووتنەوەی کۆمۆنیستی تورکیا و پارتی چەپ لەژێر ناوی هاوپەیمانی "یەکێتیی هێزی سۆسیالیست" بەشداری دەکەن.
Değerli dava ve yol arkadaşlarım...
— Recep Tayyip Erdoğan (@RTErdogan) May 14, 2023
Oy verme işlemi ülkemiz genelinde, hamdolsun, demokrasimize yakışır bir şekilde tamamlandı. Şimdi, her zaman olduğu gibi sandıklara sıkı sıkıya sahip çıkma vakti. Sonuçlar kesinleşinceye kadar milletimizin iradesini korumaya devam!..