بانکی ناوەندی عێراق چەند رێکكارێکی نوێی گرتەبەر بۆ رووبەڕووبوونەوەی هاكکردن

K24 - هەولێر:
بانکی ناوەندی عێراق چەند رێوشوێنێکی جددی جێبەجێکرد کە بانکەکە و بانکە عێراقییەکان لە رووبەڕووبوونەوەی هاکردن دەپارێزێت.
ئەمرۆ یەکشەممە (14ــی ئایاری 2023)، بانکی ناوەندی عێراق، لە راگەیاندراوێکدا، ئاماژه بهوه دهكات، بەهۆی پەیڕەوکردنی سیستەمی پاراستنی مۆدێرنەوە، بانکی ناوەندی و بانکەکانی دیکەی عێراق، پارێزراو دەبن.
بانکەکە لە راگەیاندراوەکەدا، ئاماژەی بەوەداوە، بیمەکردن بریتیە لە نوێکردنەوە و پەرەپێدانی ژێرخان و سیستمی پارەدان بە نوێترین ڤێرژن، هەروەها بە پشتبەستن بە ستانداردە نێودەوڵەتییە بەهێزەکان و رێنماییکردنی هەموو بەشداربووان، لە بانکەکان و کۆمپانیاکانی پارەدان، بۆ بەدەستهێنانی بەرنامەی پاراستنی بەهێز و بەکارهێنانی ستانداردی نێودەوڵەتی.