بەغدا.. قوتابییان واز لە خوێندن دەهێنن و لەسەر شەقامەکان کاردەکەن

K24 - هەولێر:

بەهۆی هەژاری بەشێک لە قوتابییانی شاری بەغدا، به‌ناچاری لەسەر شەقامەکان بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی رۆژانەیان کاردەکەن.

ئیبراهیم سەفەر، یەکێک لەو کەسانەی کە وازی لە خوێندن هێناوە، بە کوردستان24ــی راگەیاند، لە پۆلی پێنجی سەرەتایی وازی لە خوێندن هێناوە، هەروەها ناچاربووه‌ واز لە خوێندن بهێنێت بۆ دابنیکردنی بژێوی ژیانی، رۆژانە لە کاتژمێر 9ــی بەیانی تاکو 4ــی ئێوارە کاردەکات، هەروەها زۆر نیگەرانە لە وازهێنانی لە خوێندن.

رەسووڵ محەممەد، یەکێکی دیکەیه‌ لەو قوتابییانەی کە وازی لە خوێندن هێناوە، بۆ کوردستان24 گوتی: "باوکم کاری دارتاشی دەکرد، لە کاتی کارکردنیدا پەنجەکانی دەستی بڕایەوە، ناچاربووم لە قوتابخانە دەربچم و کاربکەم، هەروەها پەشیمان نییم لە وازهێنانم لە خوێندن".

بە گوێرەی راگەیه‌ندراوێکی وەزارەتی پەروەردەی عێراق، لە ئەمساڵی خوێندندا 195 هەزار قوتابی بە هۆکاری جیاواز وازیان لە خوێندن هێناوە.