رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی: زێلینسكی به‌ده‌ستی پڕه‌وه له ئه‌وروپا گه‌ڕایه‌وه
K24 - هەولێر:
رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئۆكرانیا بۆ وڵاتانی ئه‌وروپی به سه‌ركه‌وتوو وه‌سف ده‌كات.
ئه‌و رۆژنامه به‌ریتانییه نووسیوویه‌تی: سه‌ردانه‌كه‌ی ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی بۆ پایته‌خته‌كانی ئه‌وروپا سه‌ركه‌وتوو بوو، چونكه ته‌نیا بڕی 2.7 ملیۆن یۆرۆی ته‌نیا له به‌رلینه‌وه به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌و رۆژنامه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، فه‌ره‌نسییه‌كان به‌ڵێنی مه‌شقپێكردنی سه‌ربازانی ئۆكرانییان به زێلێنسكی داوه، جیا له دابینكردنی زرێپۆش.
رۆژنامه‌كه، هاورده‌ی به‌رده‌وامی چه‌كی ئه‌وروپایی بۆ ئۆكرانیای به‌وه وه‌سفكرد، كه هیوای سه‌ركه‌وتن به كیێڤ ده‌دات به‌سه‌ر رووسه‌كاندا.
گاردیان پرسیار ده‌كات، كه ئایا ئۆكرانییه‌كان چه‌كی پێویستییان به‌رده‌سته بۆ ئه‌وه‌ی له‌م جه‌نگه‌دا سه‌ربكه‌ون؟ روونیده‌كاته‌وه، وه‌ڵامه‌كه‌ی بۆ ئه‌وكاته ده‌گه‌ڕێته‌وه كاتێك ئۆكرانیا هێرشه فراوانه‌كه‌ی بۆسه‌ر رووسیا ئه‌نجام ده‌دات، كه خۆی بۆ ئاماده‌كردووه.
له‌مباره‌یه‌وه ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ریشی سۆناك سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، پێویستمان به كات هه‌یه، بۆ هێرشكردن.
گاردیان ئاماژه‌ی به دیارییه‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپی كردووه، بۆ ئۆكرانیا، كه پێكهاتوون له مووشه‌كی (ستورم شادۆ) دووری 300 كیلۆمه‌تر ده‌بڕێت.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی: پشتگیرییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌وروپا بۆ كیێڤ، ته‌نیا به‌س نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئۆكرانیا له‌م جه‌نگه‌دا سه‌ربكه‌وێت.
رۆژی (دووشه‌ممه 15ـی ئاداری 2023) دیمیتری كۆلیبا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا له گه‌شته چه‌ند رۆژییه‌كه‌یدا بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا، هه‌وڵ ده‌دا زۆرترین پشتوانی سه‌ربازی بۆ وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستبهێنێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا روونیشیكردبووه‌وه، زێلێنسکی كه سه‌ردانی ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیای كردووه، ئامانجیه‌تی چه‌كی ئه‌و وڵاتانه به‌ده‌ستبهێنێت، به مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی سوپای ئۆكرانیا و ئه‌نجامدانی هێرشی پێچه‌وانه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی سوپای رووسیا له خاكی ئۆكرانیا.
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو 13ـی ئایاری 2023، زێلێنسکی گه‌شتێكی چه‌ند رۆژه‌ی بۆ وڵاتانی ئه‌ورووپا ئه‌نجامدا و له یه‌كه‌م وێستگه‌ی گه‌شته‌كه‌یدا سه‌ردانی ئه‌ڵمانیای كرد و له به‌رلین له‌گه‌ڵ واڵته‌ر شتاینمایه‌ر، سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌وه، هه‌روه‌ها رۆژی یه‌كشه‌ممه چووه فه‌ره‌نسا و له پاریس چاوی به ئیمانوێڵ ماكڕۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كه‌وت، هاوكات ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15ـی ئایار، گه‌یشته به‌ریتانیا و له له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ ریشی سۆناك، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا كۆبووه‌وه.
رۆژی هه‌ینی 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا، سوپای ئه‌و وڵاته هێرشی بۆ سه‌ر ئۆكرانیا ده‌ستپێكرد، به‌م هۆیه‌وه به‌هه‌زاران كه‌س كوژران و بریندار بوون، جیا له ده‌ربه‌ده‌ربوونی سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی ئۆكرانی، شه‌ڕه‌كه‌ش به‌رده‌وامه.